كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی لینكۆلین بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له به‌هێزترین ئۆتۆمبێله‌كانی خاوه‌ن جوانترین دیزاینی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی لینكۆلین ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لینكۆلین له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری" Navigator " ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه، بۆیه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌كانی لینكۆلین.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 510 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 72 هه‌زار و 555 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.