وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی لێ هاتووه، ئه‌م هاووڵاتییه له گوندێكی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان، ماوه‌ی 70 ساڵه نان بۆ ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه‌ی ئاماده ده‌كات و جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لێ ده‌كات.
عارف محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كی گوندی باڵنده‌ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزانه، ماوه‌ی 70 ساڵه باوكی و ئه‌میش خواردنی نانی جه‌ژن بۆ ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه‌یان ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه به "وشه"ی گوت، كه ئه‌مڕۆ خواردنی بۆ 400 تا 500 كه‌س ئاماده كردووه، خواردنه‌كه‌ش بریتییه له نیسكێنه و خواردنی قه‌لیه، كه هه‌شت ساڵه ئه‌و به‌رده‌وام به‌یانیانی جه‌ژن ئاماده‌ی ده‌كات، و بڕیاری داوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری.
ئه‌و هاووڵاتییه، بێجگه له خێر ئه‌و خواردنه بو په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه كومه‌ڵاتییه‌كانی گوند دروست ده‌كات.