وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی
كڕواتیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری توركیا له كه‌ناراوه‌كانی
كڕواتیا نقوومی ده‌ریا بوو، كه مه‌گنیسیۆم و نه‌وتی هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌و كڕواتیا
ده‌یگواسته‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یكڕواتیا ئاشكرای كرد، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه له نزیك كه‌ناراوه‌كانی كڕواتیا
نقوومی ئاو بووه و به دیاریكراوی له سه‌عات 4:05 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌وته
ژێر ئاوه‌وه، تیمی ناو كه‌شتییه‌كه كه له 13 كه‌س پێكهاتوون 11 كه‌سیان خه‌ڵكی
توركیا و دووی تریشیان خه‌ڵكی هیندستان بوون، توانراوه به په‌له له‌لایه‌ن تیمه‌كانی
فریاگوزارییه‌وه ڕزگار بكرێن.
ئاژانسی فرانس پرێس
بڵاوی كرده‌وه، كه‌شتییه‌كه ئاڵای توركیای به‌سه‌ره‌وه بوو و له باكوری دوورگه‌ی
"فیس له ناوه‌ڕاستی ده‌ریای ئه‌دریاتیكی نقوومی ژێر ده‌ریا بوو، ڕێوشوێنی به
په‌له‌یش دوای ڕزگاركردنی تیمی سه‌ر كه‌شتییه‌كه گیراوه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
مه‌گنیسیۆم و نه‌وتی له نێو كه‌شتییه‌كه‌دا بوو چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێ و نه‌بێته
هۆی پیسبوونی ئاوی ده‌ریاكه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه
بڵاوكراوه‌كان، كه‌شتییه‌كه زیاتر له سێ هه‌زار تۆن مه‌گنیسیۆمی هه‌ڵگرتووه كه
بۆ دروستكردنی ماده‌ی به‌رگریكاری دژه گه‌رمای به‌رز سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، له‌گه‌ڵ
70 تۆن له سووته‌مه‌نی.