زانا و مامۆستایه‌كی ناسراوی ئاینی بودیسم و ڕێبه‌ری تیبتییه‌كان، نهێنی خۆشبه‌ختی و دڵخۆشی تاكه‌كانی ئاشكرا كرد، ڕوونیشی كرده‌وه كه چ هۆكارێك ده‌بێته ڕێگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆشبه‌ختی.
"دالای لاما" زانا و مامۆستای ئاینی بودیسم و ڕێبه‌ری گه‌لی تیبت، له نوێترین وتاریدا كه له شاری ریگا پێشكه‌شی كرد، ڕوونی كرده‌وه كه خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كان كاتێك بوونی هه‌یه، كاتێك مێشك سه‌لامه‌ت بێت و دڵ له‌وپه‌ڕی میهره‌بانیدا بێت.
له كاتی گوتنه‌وه‌ی وانه و خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كانیدا، دالای لاما له نوێترین وتاریدا بۆ شاری ڕیگای ڕووسیای ڕوون كرده‌وه، كه هیچ مرۆڤێك به به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یه‌وێت دڵخۆش نابێت، به‌ڵكو مرۆڤ ئه‌وكاته دڵخۆش ده‌بێت كه ئاسووده بێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی میهره‌بانی و نه‌رم و نیانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
زیاتر گوتی: "هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندانه له دایك بووبێت، به‌رده‌وام داواكارییه‌كانی له ژیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی كۆنترۆڵ و له‌ناوبردنی مرۆڤ، كه هه‌رگیز نابێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی خۆشبه‌ختی، به‌ڵكوو خۆشبه‌ختی ئه‌و كاته ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، كاتێك ڕۆح ئاسوده بێت و به شتی بچووك و كه‌م ڕاهاتبێت".
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه تووڕه‌یی و ئیره‌یی بردن دوو هۆكاری به‌هێزن بۆ له‌ناوبردنی خۆشبه‌ختی، كه وا ده‌كه‌ن هه‌میشه ترس له دڵدا هه‌بێت و سوود له خۆشییه‌كان نه‌بینرێت، كه بێگومان له ناو مێشكی هه‌موومانیشدا گیانی ئیره‌یی بردن به تایبه‌ت به ماڵ و سامان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكاره‌یه كه وا ده‌كات به ده‌ستی خۆمان ڕێگه‌ی گه‌یشتن خۆسبه‌ختی له‌ده‌ست بده‌ین.
هه‌ر بۆیه گوێگرانی وتاره‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه، كه میهره‌بانی و یه‌كتر قبووڵكردن و گوێ نه‌دان به ماڵ و سامان هۆكاری زۆر گرنگن بۆ خۆشبه‌ختی و پێویسته به‌رده‌وام له ناخدا په‌ره‌ی پێ بدرێت.
له‌م وتاره‌دا زیاتر له چوار هه‌زار و 500 شوێنكه‌وته‌ی ئاینی بودیسم گوێگر بوون، كه به‌شێكی زۆریان ڕاسته‌وخۆ له هۆڵی وتارخوێندنه‌وه‌كه‌ی ڕووسیا بوون و ئه‌وانی تریش به شێوه‌ی ئۆنلاین گوێیان لێی گرت.