له كه‌ناڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی لبنان، ڕێكلامێكی نوێ بۆ خواردنه‌وه‌ی "مه‌زه mezza" كرا، كه هه‌رای له ناو لبنانییه‌كان دروست كرد و داوای ڕاگرتن و وه‌ستانی په‌خشكردنی ده‌كه‌ن.
له ڕێكلامێكی مه‌زه‌دا، كه له ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی لبنان په‌خش ده‌كرێت، وا له خه‌ڵكی تێگه‌یه‌نراوه كه مه‌زه خواردنه‌وه‌یه‌كی سرووشتییه و نابێته هۆی مه‌ستبوون، به‌ڵام هه‌ر له ڕێكلامه‌كه‌شدا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یخۆنه‌وه، بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك سه‌ریان با ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه به مه‌ستبوونیان ده‌كات.
ئه‌مه وای كرد میدیاكانی لبنان به سه‌رپه‌رشتی مه‌لحه‌م ڕیاشی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لبنان، سكاڵا له‌و خواردنه‌وه‌یه بكه‌ن و داوای ڕاگرتنی ڕێكلامه‌كه‌ی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕه‌خنه‌یه‌كی تریان له ڕێكلامه‌كه گرتووه، چونكه له‌و ڕێكلامه‌ی كه گوایه مه‌زه نابێته هۆی مه‌ستبوون و سه‌رخۆشبوون، هه‌موو چین و ته‌مه‌نێكی كۆمه‌ڵگا ده‌یخۆنه‌وه، به ئاشكرا منداڵی خوار 15 ساڵ، ژنی دووگیان و ژنانی مسوڵمانی باڵاپۆش پێشان ده‌دات كه به ده‌ستیانه و ده‌یخۆنه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌ریان با ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش وای كرد جه‌خت له‌سه‌ر سكاڵاكه بكرێته‌وه و به زووترین كات ڕێكلامه‌كه ڕابگیرێت، سنوورێكیش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكلامه‌كان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه دابنرێت.