چارەسەرێكی جادوویی بۆ ژانەسەر

:: PM:01:26:19/06/2018 ‌
دروستبوونی ئازاری ژانەسەر دەبێتە هۆی نیگەرانی و ئازاری ترسناك لە بەشە جیاوازەكانی سەردا، بەگشتی چوار جۆر ژانەسەر هەیە وەكو ژانەسەری نیوەیی، ژانەسەری جیوب، ژانەسەری ناوچەوان، ژانەسەری شەقیقە، لێرەدا باس لە چارەسەر كردنی ژانەسەر دەكەین تەنیا بەكارهێنانی چەند پێكهاتەیەكی ئاسان و بەسوود.

چۆن سوود لە خوێ وەربگیرێت بۆ چارەسەركردنی ژانەسەر
لەكاتی هەستكردن بە ژانەسەر زۆر ڕێ تاقی دەكەینەوە بۆ رزگاربوون لەو ئازارە، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە دەركەوتووە كە خوێی دەریایی بە ڕێژەی 100% چارەسەری ژانەسەر دەكات، بەبێ‌ ئەوەی هیچ دەرمانێك بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكە.

كاتێك خوێ‌ بەكاردەهێنیت بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر، پێویستە لە پێكهاتەی ئەو خوێیە دڵنیا بیت، باشترە خوێی بلووری دەریایی بەكاربهێنرێت، چونكە بە باشترین جۆری خوێ دادەنرێت لە جیهاندا، نزیكەی 84 كانزا و ئەلیكترۆلایت و پێكهاتەی خۆراكی تێدایە، ئەم خوێیە یارمەتی كەمكردنەوەی ژانەسەر دەدات، سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، وزەی لەش زیاد دەكات، یارمەتی هاوسەنگی لەش دەدا و تفت و ئەلیكترۆلایتی لەش ڕێك دەخاتەوە.

بە ڕێیەكی ئاسان دەتوانرێت سوود لەم خوێیە وەربگیردرێت بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر، تەنیا كوپێك ئاوی لیمۆ بێنە و كەمێك خوێی دەریایی تێ‌ بكە، پاشان بیخۆرەوە، وەكو جادوویەك كار لە لەش دەكات و یارمەتی كەمكردنەوەی ئەم ئازارە دەدات، یان دەتوانرێت بە بڕێكی كەمتر بیخۆن، وەكو تێكەڵ كردنی ئاوی نیو لیمۆ لەگەڵ یەك كەوچكی چا خوێی دەریایی كە كار لە لەش دەكات لە كەمكردنەوەی ئازاردا.



وشە - ئاوات ئازاد