سەرۆكی كۆریای باكور بۆ سێكس دوو هەزار كچ بە فەرماندە سەربازییەكان دەدات

:: PM:04:27:01/10/2016 ‌
لە بڕیارێكی نوێ و ناوازەدا، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور، بڕیاریدا دوو هەزار كچی پاكیزەی وڵاتەكەی لە قوتابخانەكان دەربهێنێت و بۆ سێكس و چێژبەخشین پێشكەشی سەركردە و فەرماندە باڵاكانی سوپای وڵاتەكەی كرد.

سەرۆكی كۆریای باكور ئەم كارە لە پێناوی رازی كردنی فەرماندە سەربازییەكانی سوپای وڵاتەكەی دەكات و هاوكات راپۆرتەكان ئاماژە بەوەش دەكەن، كە ئەو كچانە وەكو سیخوڕیش بەسەر فەرماندە سەربازییەكان دادەنێت، بۆ ئەوەی هەر یەكێكیان هەوڵی سەرپێچی كردنی فەرمانەكانی بدات، ئەوا زوو پێی بزانێ و لەناوی ببات.

لە كۆریای باكور ئەو دوو هەزار كچە بە كەتیبەی چێژبەخشین ناویان لێ نراوە و كارەكانیان بە گرنگ لە قەڵەم دەدرێ، بۆ ئەوەی خۆشی و شادی و چێژ بەو فەرماندە سەربازیانە ببەخشن كە پایە و كۆڵەگەی سوپای بەهێزی كۆریای باكورن.

لەلایەن رێكخراوە مرۆییەكانی جیهانەوە، ئەم هەنگاوەی كۆریای باكور ناڕەزایی توندی لێ كەوتەوە و بە سەرپێچ و پێشێلكارییەكی گەورەی دژ بە مافەكانی مرۆڤ لە قەڵەمیاندا، بەڵام كۆریای باكور هیچ نرخ و بەهایەك بۆ مافی مرۆڤ و رێككەوتنە جیهانییەكانی ئەو بوارە دانانێت.

وشە/سەیدا، و:ب.


وشە - باز ئه‌حمه‌د