ژن و مێردێك سه‌ردانی سهینهمایان كرد، له‌وێ ژنه‌كه به ویستی خۆی گه‌نمه‌شامی كڕی و به گوێی پیاوه‌كه‌ی نه‌كرد كه داوای كردبوو گه‌نمه‌شامی سوێر نه‌هێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بووه ناكۆكی له نێوانیان و له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
ژن و مێردێكی ئه‌مه‌ریكی شه‌وێكیان سه‌عات نۆ و نیو سه‌ردانی سینه‌مای ماركۆس ماجستیكی ویلایه‌تی ویسكونسنیان كرد، له‌وێ ژنه‌كه به مێرده‌كه‌ی گوت كه ئه‌و ده‌چێت گه‌نمه‌شامییه‌كه ده‌هێنێت، مێرده‌كه‌یشی داوای لێ كرد كه خوێ به گهنمهشامییهكهدا نه‌كات چونكه ئه‌و به‌و شێوه‌یه حه‌زی لێ ناكات.
به‌ڵام ژنه‌كه بێ گوێیی كرد و به دڵی خۆی گهنمهشامییهكهی سوێر كرد، دواتریش كه مێرده‌كه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینی، لێی تۆرا و نه‌چووه هۆڵی سینه‌ماكه، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی به‌ته‌نیا ڕۆیشت سه‌یری فیلمه‌كه‌ی كرد و گهنمهشامییهكهشی خوارد.
كاتێك هاته ده‌ره‌وه پیاوه‌كه زۆر به تووڕه‌یی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، له كاتی چوونهوهشیان نه‌یهێشت ژنه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێبخوڕێت و داوای لێ كرد سنوورێك بۆ پێوه‌ندییه‌كانیان دابنێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیاری دا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه.
ئه‌م ژن و مێرده هه‌ر ئه‌و شه‌وه جیابوونه‌وه و هه‌واڵه‌كه‌یان له دنیادا بڵاو بووه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانیشه ئه‌وه‌بوو كه ژنه‌كه به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌رگیز مێرده‌كه‌ی بێ ئومێد و تووڕه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاری بوو و به‌و ئاسته‌ی گه‌یاند.