به‌پێى راپۆرتێك مانگانه بازێكى زۆر له عێراق به قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێن، كه نرخى هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گاته 25 ملیۆن دینارى عێراقى.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید، كه رۆژنامه‌یه‌كه له وڵاتانى كه‌نداو بڵاو ده‌بێته‌وه، راپۆرتێكى له‌سه‌ر به قاچاخبردنى بازى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت، له دواى 2003 له باشوورى عێراق، بازه‌كانى عێراق راو ده‌كرێن و دواتر به قاچاخ و به شێوه‌یه‌كى نایاسایى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێن.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق به تایبه‌تى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور رۆژانه خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه ده‌گرن، كه‌چى دواى سزادانێكى ماددى، راوچییه‌كان ئازاد ده‌كرێن.
به پێى زانیارییه‌كانى كه‌شوهه‌واى عێراق بۆ باڵنده‌ى باز زۆر شیاوه، به تایبه‌تیش ناوچه‌كانى عیماڕه و هه‌رێمى كوردستان و بیابانى سه‌ماوه و ناسریه و چه‌ندان شوێنى تر، ژماره‌یه‌كى زۆر بازى لێیه و له‌و شوێنانه‌ش زیاد ده‌كه‌ن.
له‌گرتنى راوچییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م راوچییانه ته‌نیا عێراقى نین، به‌ڵكوو له ساڵانى رابردوو له بیابانى باشوورى عێراق ده‌یان راوچى گیراون، كه خه‌ڵكى كوێت و وڵاتانى تر‌ى كه‌نداون، ئه‌وه‌ى وایكردووه، خه‌ڵك زۆر روو له بازه عێراقییه‌كان بكات، باشى جۆره‌كه‌یه‌تى.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى بازى عێراق كراوه، كه رنۆكى درێژه و تواناى رۆیشتنى مه‌ودایه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ راوكردن، هه‌روه‌ها یه‌كێك له راوچییه‌كان گوتوویه‌تى، "ئه‌م بازه پێویستى به مه‌شقكردن نییه".
له باره‌ى نرخه‌كانیشیه‌وه گوتراوه، نرخى بازێك له 20 ملیۆن دینار تا 30 ملیۆن دینار ده‌بێت، ئه‌م نرخه وایكردووه، هه‌ندێك له زیاره‌تكارانى شوێنه پیرۆزه‌كانى باشوور، كاتێك له وڵاته‌كانى تر دێن، دوو باز له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن و دواتر له عێراق ده‌یگۆڕنه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌بنه ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى عێراق به‌م كاره بزانن.
وه‌سن فایه‌ق كه ژنێكى به‌رپرسه له هۆبه‌ى سایتس له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، باسى له‌وه كردووه، عێراق ده‌مێكه رێكه‌وتننامه‌ى سایتسى قبووڵ كردووه، ئه‌مه‌ش له ساڵَى 1975 له‌عێراق جێبه‌جێ كراوه، ئه‌م رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه و وڵاتان پابه‌ند ده‌كات به پاراستنى ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى رووبه‌ڕووى له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه عێراق نه‌یتوانیوه رێگریى له دیارده‌ى به‌قاچاخبردنى بازه‌كانى خۆى بكات.