ئەم پارەیە لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت

:: PM:08:12:20/06/2018 ‌
وادەی دابەشكردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی نیسان لە هەرێمی كوردستان دیاری كرا و پەروەردەی شارەزووریش داوا دەكات ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو سەردانی بەشی ژمێریاری بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی نیسان، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا گشت بەرێوەبەرەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ئاگادار دەكاتەوە كە ڕۆژی یەكشەم 24/6/2018، سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن  بۆ مەبەستی وەرگرتنی پارەی كرێی وانەبێژی مانگی نیسانی 2018.

بەگوێرەی ئاگادارییەكەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور پارەی كرێی وانەبێژی مانگی (نیسان) كراوە بەچەك و ئامادە كراوە.

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە لەچەند بەرێوەبەری قوتابخانەیەكەوە دەستی كەوتووە بڕیاری دابەشكردنی پارەی وانەبێژی مامۆستایان تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو پارەیە دابەش دەكرێت.

كرێی وانەبێژی ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان میلاكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان پڕ كردووەتەوە و كرێی هەر وانەیەك لە 1500 دینارەوە دەست پێ دەكات تا سێ‌ هەزار دینار.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم