شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج خاتوونه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، تێدا وێنه‌یه‌كی منداڵی خۆیه‌تی و باسی ساتی گرتنی وێنه‌كه‌ی ده‌كات، به‌هۆی چیڕۆكهكهیهوه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
شانۆ به‌كر له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "هه‌ر كه‌س بمبینێ ئه‌ڵێ هیچ فه‌رقی نه‌كردووه، ئینجا ئه‌و كات سه‌تڵێكی ماست كراوه به سه‌رما و قژیان بۆ بڕیوم، وا مۆدێل بوو خۆ به ده‌ست من نه‌بووه، ده‌ی هه‌ر بمێنن له خۆشیا"، به شێك له هه‌وادارانی پێیان وایه ئێسته‌یش شانۆ جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌داوه و به‌شێكی تر ئه‌و یادگارییه‌ی شانۆ باسی كردووه بیری ڕۆژانی منداڵی ئه‌وانیشی هێناوه‌ته‌وه.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له دایك بووه، له ماوه‌ی پێشتردا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پرۆگرامه پێشكه‌ش كرد و تا ئێسته‌یش له‌كاركردن له‌و كه‌ناڵه به‌رده‌وامه، به‌پیێ هه‌ندێك ده‌نگۆی نزیك له هاوڕێیه‌كانی شانۆ له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی قووڵیان بۆ دروست بووه.