بینینی شێوه‌ی ده‌نگه‌كان شتێكی ئه‌سته‌مه و ناتوانی بیری لێ بكه‌یته‌وه كه ده‌نگ شێوه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی فیزیایی له لایه‌ن پیاوێكه‌وه سه‌لمێنراوه كه ده‌نگه‌كانیش شێوه‌یان هه‌یه و ده‌گۆڕێن.
وه‌ك ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یلدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، پیاوێك به شێوه‌یه‌كی فیزیایی شێوه‌ی ده‌نگه‌كان پیشان ده‌دات و بینه‌رانی ڤیدیۆكه‌ی تووشی سه‌رسامی كردووه.
ئه‌م پیاوه پارچه ئاسنێكی داناوه، له سه‌ریدا تۆزێك لمی ڕشتووه كه هه‌ر جارێك له ئاسنه‌كه ده‌دات، به پێی گۆڕینی ده‌نگه‌كه شێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی لمه‌كه ده‌گۆڕێت و شێوه‌یه‌كی جیا به ده‌نگه‌كه ده‌به‌خشێت.