كۆمپانیای هۆندای كۆریای باشوور كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه زۆر شێوازێكی به‌هێز و دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی هۆندا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هۆندا بۆ ساڵی ی هۆندا بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له باشترین و پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێله‌كانی دروست كرد به‌ناوی "elantra" ه‌وه كه وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله به یه‌كێك له باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت داده‌نرێت له‌ڕووی نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه كه تائێسته كۆمپانیاكه دروستی كردبێت، جگه له‌وه‌یش هۆدا ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه دوو دیزاینی جیاوازی له‌م ئۆتۆمبێله دروست كردووه كه دانه‌یه‌كیان پشت چه‌ماوه‌یه و ئه‌وه‌یتریشیان ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ئاساییه.
هۆندا له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئلینترای 2018 چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله به یه‌كێك سه‌لامه‌تترین ئۆتۆمبێله‌كان داده‌نرێت له دنیادا هه‌روه‌ها له‌ڕووی نرخه‌وه زۆر گونجاوه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی دیزاینێكی جوان و بۆدییه‌كی پته‌وی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ر كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته هێزی 150 ئه‌سپ به بزوێنه‌ری 2.0 لیتری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیی و به‌هێزییه‌وه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 16 هه‌زار و 950 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.