شه‌قامێكی جادوویی و ترسناك له بهرزایییهكانی ناوچه‌یه‌كی چین كراوه‌ته‌وه، كه شۆفێرانی ناچار كردووه به‌رده‌وام خێرا لێ‌بخوڕن و وه‌ستانیان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر جیاوازی به شه‌قامه‌كه به‌خشیوه.
له 15ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017، شه‌قامێك له بهرزایییهكانی شیانگی ناوچه‌ی هونانی چینی به ناوی ڕێی یونگجی كرایه‌وه، كه ئه‌م شه‌قامه له‌سه‌ر به‌رزایییه و درێژییه‌كه‌ی له 84.56 كیلۆمه‌تر پێك هاتووه، له حه‌وت ڕێی ستوون و نۆ ڕێی ئاسۆیی دروست بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامه هیچ ترافیكێكی نییه، بۆیه به شه‌قامی خێرا و هه‌ندێك جاریش ڕێی مه‌رگ ناو ده‌برێت، له‌ناو دنیادا یه‌كێكه له جیاوازترین و سه‌رنجڕاكێشترین شه‌قامه‌كانی دنیا و ناوبانگێكی زۆری هه‌یه.