"لاهوور جەنگی هەموو میدیاكانی سلێمانی دەكڕێتەوە"

:: AM:11:13:30/06/2018 ‌
ڕۆژنامەنووس و توێژەرێكی كورد لە بەریتانیا بابەتێكی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە "پۆلاد تاڵەبانی بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكانی دژە تیرۆری یەكێتی لە گەرمەی شەڕی داعش بیری ویسكی سكۆتلاندی كردووە"، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌، "لاهور جه‌نگی زۆربه‌ی میدیا به‌ناو سه‌ربه‌خۆكانی سلێمانی كڕیوه‌ته‌وه‌".

عەبدوڵا حەوێز ڕۆژنامەنووسی دیار و ناسراو لە "تۆڕی بی بی سی" و لێكۆڵەر لە "زانكۆی كینگس كۆلێج" لە لەندەن، لە پەڕەی فەرمی خۆی نووسیویەتی، لاهوور و پۆلاد هەردووكیان لە لەندەن ژیاون و خاوەن ڕەگەزنامەی بەریتانیان هیچ شەڕێكیان دژی سەدام نەكردووە و پۆلاد ئەندازیاری میكانیك و لاهوور لە بواری بزنس بەكارلۆریۆسی وەرگرتووە.

بەگوتەی حەوێز "لاهوور لە ساڵی 2000 بۆ یەكەمجار دەگەڕێتەوە و چاوی بە كوردستان دەكەوێت، دوای ئەو ماوە ژیانە لە بەریتانیا یەكێكیان بووە بەرپرسی هەواڵگری یەكێتی و سەرۆكی دەزگای زانیاری، ئەوەی تریش بووە بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكانی دژە تیرۆری یەكێتی".

لە بەشێكی تری پۆستەكەدا هاتووە، پۆلاد لە راپۆرتێكی ڕۆژنامەی "تایمزی" بەریتانی دەڵێ، ئەو حەزی بە سەیركردنی یارییەكانی مۆندیالی 2014 لە بەرازیل كردووە، بەڵام لەبەر شەڕی داعش نەچووە و گەڕاوەتەوە كوردستان، دووپات لەوەیش دەكاتەوە كە "زۆر بیری ویسكی سكۆتلاندا دەكات".

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە بەشێكی تری پۆستەكەی ئاماژەی بەوە داوە كە لاهوور زۆربەی میدیاكانی سلێمانی كە بەناو میدیای سەربەخۆن كڕیوەتەوە و تەنیا ئیشی ئەو میدیانەیش ڕەخنەگرتنە لە پارتی و هاوكات باڵەكانی تر كە دژی باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەكێتی دەوەستنەوە. 

حەوێز بۆ بەڵگەی سەلماندنی ئەو زانیارییە، نموونەی كاتی خۆپێشاندانەكانی مانگی كانوونی یەكەم/دیسێمبەری رابردوو لە سلێمانی، دێنێتەوە كە "بە سەدان بریندار و حەوت كوژراوی لێ كەوتەوە، كەچی میدیاكانی سلێمانی بە هی ئۆپۆزسیۆنیشەوە بە ترس و سنوورداری تەواوەوە خۆپێشاندانەكانیان دەگواستەوە، بە هیچ شێوەیەكیش باسی ئەو هێزە میلیشیاییەیان نەدەكرد كە خۆپێشاندەرانیان سەركوت دەكرد".



وشە - باز ئه‌حمه‌د