دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێك بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ كرد، گورزێكی گه‌وره‌یان به تیرۆریستانی داعش گه‌یاندووه و ته‌رمی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌ی له‌و گرته ڤیدیۆییه ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ به ته‌واوی خاپووركراوه و ته‌رمی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری لێ كه‌وتووه، كه به ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان كوژراون.
پێشتر سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی گوێر-مه‌خموور بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، كه ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی تیرۆریستان و مۆڵگه‌كانیان بووه له ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌كی چه‌كداران و سه‌ركرده‌یه‌كیش له ڕیزی كوژراوانی داعش هه‌یه.
چالاكبوونه‌وه‌ی داعش و زۆربوونی كرده تیرۆریستییه‌كانی له‌كاتێكدایه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشتر له نۆی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر كۆتایی یه‌كجاره‌كی داعشی له عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی دووربوو له ڕاستییه‌وه، چونكه تیرۆریستان له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی عێراق ماون و كرده‌ی تیرۆریستی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره‌یش بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان كه له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی پێشكه‌شی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرا.