به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ئه‌و پرسیاره له‌لایان دروست بووه و به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه، بۆچی هه‌ندێك جار كاتێك پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دێت، نیشانه‌ی داخستنه‌وه‌ی تێدایه و هه‌ندێك جاری تر تێیدا نییه؟
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز هۆكاره‌كه‌ی بۆ دوو شتی زۆر ساده گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
_ ئه‌گه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ت له‌و كاته‌دا قفڵ "locked" كرابێت، ئه‌وا كاتێك پێوه‌ندییه‌كت پێوه ده‌كرێت، له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت ته‌نیا یه‌ك سكه پیشان ده‌درێت، كه وا ده‌كات ته‌له‌فۆنه‌كه هه‌ڵگریت و داخستنه‌وه‌ت پیشان نادا.
له‌م حاڵه‌ته‌دا به دوو جار ده‌ستدان له دوگمه‌ی قفڵكردنی مۆبایله‌كه، ده‌توانی ته‌له‌فۆنه‌كه داخه‌یته‌وه و ئه‌و كاته پێوه‌ندی بكه‌یت كه خۆت ده‌ته‌وێت.
_ ئه‌گه‌ریش ئایفۆنه‌كه‌ت له‌و كاته‌دا كراوه "unlocked" بێت، ئه‌وا هه‌ردوو نیشانه‌ی هه‌ڵگرتن و داخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌ت پیشان ده‌دات و به ویستی خۆت یه‌كیان هه‌ڵده‌بژێریت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌م كاتانه‌ش ده‌توانی له ڕێی دوگمه‌ی قفڵكردنی مۆبایله‌كه‌ته‌وه پێوه‌ندییه‌كه داخه‌یته‌وه، ئیتر ئه‌و كاته پێوه‌ندی بكه‌یته‌وه كه خۆت ده‌ته‌وێت.
به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانیت كه كاتێك ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر یه‌كێك داده‌خه‌یت، ئه‌ویش هه‌ستی پێ ده‌كات كه ئه‌و كاره‌ت كردووه، جا ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌نیا ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ت نه‌هێڵیت و داشی نه‌خه‌یته‌وه، ته‌نیا یه‌ك جار مۆبایله‌كه‌ت قفڵ بكه و ده‌نگی زه‌نگه‌كه نامێنێت و پێوه‌ندییه‌كه‌ش داناخرێته‌وه.