لە مۆندیال سزا بەسەر رووسیا سەپێنرا

:: AM:11:49:01/07/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) سزایەكی قورسی دارایی بەسەر رووسیای مێوانداری پاڵەوانیەتیی جامی مۆندیالی 2018 سەپاند.

یەكەتییەكە ئاشكرای كرد كە سزایەكی دارایی قورسیان بە بڕی 10 هەزار دۆلار بەسەر وڵاتی رووسیا سەپاندووە بەهۆی ئەنجامدانی كردەوەی رەگەزپەرستی لە چوارچێوەی یارییەكاندا.

فیفا جەختیشی كردەوە كە بەشێك لە هاووڵاتیان و هەودارانی هەڵبژاردەی رووسیا بەتایبەت لە یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای لە دوایین یاریی قۆناغی كۆمەڵەكان كە بە 3 گۆڵی بێ وەڵام دۆڕا بوون.

هەڵبژاردەی رووسیا دوای هەڵوەشانەوەی یەكەتیی سۆفیەت بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بگاتە قۆناغی 16ی مۆندیال و ئەمڕۆ یەكشەمیش سەعات 5ی ئێوارە لەم قۆناغەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م