دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگادارییه‌كی پێش وه‌خته بدات، خۆی كرد به ئاهه‌نگی بووك و زاوایه‌كدا و پیرۆزبایی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی لێ كردن.
بووك و زاوایه‌ك له نهۆمی خواره‌وه‌ی یانه‌ی تره‌مپ بۆ گۆڵف له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی نیوجرسی، خه‌ریكی وێنه‌گرتن بوون و له‌گه‌ڵ میوانه‌كانیان به‌ته‌مای ئاهه‌نگێكی بچووك بوون بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان.
بێ ئه‌وه‌ی بووك و زاواكه ئاگادار بن یان هیچ ئاگادارییه‌كیان پێ درابێت، تره‌مپ خۆی كرد به ژووردا و پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی لێ كردن و گوتی: "خۆشمان ده‌وێن".
دواتر باوه‌شی به بووكدا كرد و ماچێكی ڕوومه‌تی كرد، ئینجا ته‌وقه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ زاوا كرد و پیرۆزباییه‌كی تری لێ كردن و دوای وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵیاندا هۆڵه‌كه‌ی بۆ چۆڵ كردن.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش له لایه‌ن یه‌كێك له میوانانه‌وه تۆمار كراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه.