له‌وانه‌یه زۆربه‌ی جار له خۆمان پرسیبێت ئاخۆ ده‌بێت مرۆڤه‌كانی پێش ئێمه له‌م گه‌رمایه‌دا چۆن ڕۆژگاریان كردبێته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌یشی زۆر ئاسانه به هۆی بینینی ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه مرۆڤه‌كانی پێش سه‌ده‌ی 20 و 21 زۆر له ئێسته زیره‌كتر بوونه و بگره داهێنانه‌كانی ئه‌وانه ئێسته‌ی په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ین ئێمه.
له سه‌رده‌مانی زوو گه‌رمای زه‌وی ئه‌وه‌نده نه‌بووه، كه‌چی به ئاسان و ڕۆن و بووخارێك تونراوه پانكه‌یه‌ك له ساڵی 1870 له وڵاتی شام دروست بكرێت، ئه‌مه‌یش بووه به موعجیزه، چونكه تا ئێسته له كاركردن به‌رده‌وامه، دروستكردنی ئه‌و ئامێری فێنككهرهوهیهیش به سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازی داده‌نرێت.