گۆرانیبێژی ناوداری كورد "ئه‌ژده‌ر وه‌هبی"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوى خۆشمده‌وێى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م دابڕانه زۆره‌ی وه‌هبی و ئاشكرا كردنی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نییه‌وه.
له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌مییه‌وه ئه‌ژده‌ر وه‌هبی نووسیویه‌تی :"ڤیدیۆ كلیپى (خۆشمده‌وێى) ئه‌م به‌رهه‌مه له‌كوردستان وێنه‌ی گیراوه، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه، چه‌ندان كاری تری هونه‌ری له‌به‌رده‌ستمه و بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ساڵی 1977 له دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌شاری سلێمانی ته‌واوكردووه، له‌ساڵی 1989 یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هونه‌ری تۆمار كردووه، له‌ساڵی 2009هیچ به‌رهه‌مێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.