كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا به‌نیازه چه‌ند ڕه‌نگێكی تر بۆ مۆبایلی IPhone X زیاد بكات و به‌شێوازێكی جیاواز و جوان ده‌ری بخات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند ڕه‌نگێكی نوێ ده‌كات كه ئه‌پڵ به‌نیازه بۆ IPhone X ی دابنێت و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ند ڕه‌نگێكی دیاریكراو بۆ IPhone X زیاد بكات له‌م ڕه‌نگانه‌یش "سوور، شین، پرته‌قاڵی، قاوه‌یی، سلڤه‌ر و گۆڵد" كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌پڵ ڕه‌نگی پرته‌قاڵی به‌كاربێنێت بۆ مۆبایله‌كانی، جگه له‌وه‌یش روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م IPhone X نه ته‌نیا له ڕه‌نگدا جیاواز ده‌بن ئه‌گینا هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كۆنیان ده‌بێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 دا له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیۆته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 دا ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زل هێزه‌كانی دنیا ناسرا.