لەبەر سەرنەكەوتنی.. قوتابخانەكەی سووتاند

:: AM:09:20:07/07/2018 ‌
قوتابییەكی شارۆكەی تەلەعفەری سەر بە پارێزگای مووسڵ، دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی ئەمساڵ، لە زۆربەی وانەكان شكستی هێنا و سەركەوتوو نەبوو، لە تۆڵەی ئەمەیش ئاگری لە قوتابخانەكەی بەردا.

دوێنێ هەینی، پاش ئەوەی هیچ كەسێك لە قوتابخانەی "عادل"ی ناوەندی لە شارۆكەی تەلەعفەر نەبووە، قوتابییەكی پۆلی سێیەمی ناوەندی بەسەر دیوانی قوتابخانەكە كەوتووە و لە ژوورەوە ئاگری كردووەتەوە و دواتر بەجێی هێشتووە، ئەمەیش وەك تۆڵەكردنەوەیەك لە كەوتنی لە وانەكان، بە بڕوای ئەو هۆكارەكەی قوتابخانەكە و مامۆستاكانی بوون.

سووتاندنی قوتابخانە لە تۆڵەی كەوتن، لە كاتێكدایە لە ناوچەكانی تریش زۆر جار حاڵەتی نامۆ لە پاش شكستی قوتابییان لە پۆلەكانی خوێندن ئەنجام دەدەن، بەڵام زۆرترین حاڵەت خۆكوشتن بووە كە تا ئێستە پێی زانرا بێ، كەچی سووتاندنی قوتابخانە وەك تۆڵەكردنەوەی كەوتنی قوتابییەكە حاڵەتێكی نوێ و نامۆیە و تا ئێستە ڕووی نەداوە.

ساڵانە لە كۆتایی مانگی شەش و سەرەتای مانگی حەوت تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلە كۆتاكان لە عێراق دێتە ئەنجامدان، ئەنجامی پۆلە ناكۆتاكان كاریگەرن بۆ داهاتوو و دوا ڕۆژی قوتابییان، بە تایبەت لە پۆلی شەشی ئامادەیی كە داهاتوویان لە خوێند لە كۆلێژ و زانكۆكان دیاریی دەكات.









وشە - باز ئه‌حمه‌د