ئەکتەر و هونەرمەندی ناسراوى بواری کۆمیدیاى باشوورى كوردستان "حەمکۆ"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، وێنه‌ى نوێترین به‌رهه‌مى بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێكهاتووه له کورتە فیلمێك به ناوی "ووڵاتی پێشمەرگە".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، کورتە فیلمی "ووڵاتی پێشمەرگە" بیرۆکەی کورتە فیلمه‌كه هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ خۆیه‌تى، هەر خۆشى بەرهەمهێنەری فیلمەکە بووه، ئه‌مه‌یش لەکاتێکدا كه حه‌مكۆ نە سینەماکار و نە ئەو کارەى کردووە پێشتوو تر، فیلمه‌كه لەلایەن یوسف لەشکرییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، تەواوی کارەکانی تەواو بووە و تەنها ژێرنووسی ئینگلیزی ماوە.
فیلمە دیارییەکە بۆ پێشمەرگە و خێزانی شەهیدەکان کە لە ڕووداوەکانی کۆتاییدا و لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا شەھیدبوونه، کە بەمدواییە دژی ڕیفراندۆم هێرشیانهێنایە سەر کەرکووک و خاکی کوردستان.
لەم فیلمەدا حەمکۆ دوو ڕۆڵ دەبینێت، لەلایەك ڕۆڵی پێشمەرگە و لەلایەکی دیکە ڕۆڵی حەشدی شەعبی دەبینێت، ڕیکۆردی فیلمەکەیش لە مەخموور و دەورووبەری کراوە کە ئەم ناوچانە شەڕی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبییان تێدا کراوە.