له هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، كه‌شناسیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سێشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی تری گه‌رما ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
د.ئه‌حمه‌د سه‌عید پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان دروست كرد، بووه هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بۆ نه‌خۆشخانه، هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنی خه‌ڵكیش بۆ نه‌خۆشخانه وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش بوو به‌هۆی گه‌رماوه.
زیاتر گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م تیشكی خۆر كاریان كردووه، به‌شی زۆریان هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه، چونكه جه‌سته‌یان به ته‌واوی وشك ده‌كات و دوای چه‌ند سه‌عاتێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، 20 حاڵه‌ت له هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی فریاكه‌وتنی سلێمانی كردووه.
ته‌ها محه‌مه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین بۆ "وشه" گوتی، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین هیچ حاڵه‌تێكی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌خۆش به‌هۆی گه‌رماوه تۆمار نه‌كراوه.
بژار ئه‌كه‌ره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌پۆلێكی گه‌رما هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئێسته پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زینن و كه‌شوهه‌وا ئاسایییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له ڕۆژی سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكی تری گه‌رما ڕوو له كوردستان ده‌كات و سێ پله‌ی تر پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.