لە توركیا شەمەندەفەرێكی نەفەر هەڵگر لە نزیك گوندی ساریلاری سەر بە شارۆكەی چۆرلوی سەر بە پارێزگای تەكیرداغ لە رێڕەوی خۆی دەرچوو و دواتر وەرگەڕا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی تەمووز/ یۆلیۆ، ئاژانسی "
ئانادۆڵۆ" بڵاوی كردەوە كە شەمەندەفەرێكی نەفەر هەڵگر لە نزیك گوندی ساریلاری سەر بە شارۆكەی چۆرلوی سەر بە پارێزگای تەكیرداغ كە بەرەو شاری ئیستەنبووڵ دەڕۆیشت دوای ئەوەی لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە وەرگەڕاوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بە قوربانیانی ئەو ڕووداوە كردووە و ڕای گەیاندووە كە بەهۆی وەرگەڕانی ئەو شەمەندەفەرەوە 10 هاووڵاتیی گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 73 كەسی تریش برینداربوون.
هاوكات ئاشكرا كراوە كە دوابەدوای ڕووداوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا زانیاری لەسەر ڕووداوەكە وەرگرتووە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە سبەی لە ئەنكەرە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێت.