بۆ مانگی حوزه‌یران/یۆلیۆی 2018 كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه خاوه‌نی هێزێكی زۆره و دیزاینێكی ناوه‌زه‌ی بۆ كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئۆدی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی بۆ مانگی حووزه‌یران/یۆلیۆی ساڵی 2018 ناوازه‌ترین و جوانترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "s6" ه‌وه كه وه‌ك ئۆدی روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن به‌هێزترین و باشترین بزوێنه‌ره كه تا ئێسته ئۆدی دروستی كردبێت، هه‌روه‌ها خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه كه ده‌توانێت له ماوه‌ی 4.3 چركه‌دا له سفره‌وه بگاته 60 میل له سه‌عاتێكدا كه ده‌كاته 100-0 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئۆدی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و پته‌و دروست كراوه هه‌روه‌ها له‌ڕووی سه‌لامه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی میكانیكییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ كراوه و حه‌وت خاڵی به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر 10 خاڵ، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌یشی هێزێكی زۆر بۆ دانراوه كه ده‌گاته هێزی 406 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ری 4.0 لیتری ئه‌وه‌یش گووتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه‌یش نرخه‌كه‌ی گه‌شتووه‌ته 71 و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.