كۆمپانیای ئێل جی كۆریای باشوور خەریكی تۆماركردنی داهێنانی ئامێرێكی ناوازە و تایبەتە، كە لەو ڕێیەوە داهاتووی ئامێرە زیرەكەكان بە تەواوی دەگۆڕێ و پێشكەوتنێكی گەورە لە بواری تەكنەلۆجیا دروست دەكات.
بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان، كۆمپانیای
ئێل جی قەڵەمێكی زیرەك دروست دەكات، كە لە ناوخۆی قەڵەمەكە شاشەیەك بە كوالێتییەكی بەرز بوونی هەیە و بە لەمس كار دەكات، دەتوانرێ تەنیا بە گرتەیەك شاشەكە لەناو قەڵەمەكە دێتە دەرەوە و نووسین و هەموو شتێكی پێ ئەنجام دەدرێ و دواتر بە مۆبایلەوە پێوەست دەكرێ، هەرخۆیشی تایبەتمەندییەكانی هاوشێوەی مۆبایلێكی زیرەكی پێشكەوتووی تێدایە.
ئەو قەڵەمە زیرەكە وەك شارەزایان هێمای بۆ دەكەن، كامێرا و تایبەتمەندی ئینتەرنێت و وێبگەڕ و بڵندۆی دەنگی و بلوتووس و وای فی پێوە پێوەست كراوە و هەموو كارێك دەتوانێ ئەنجام بدات، ئەو قەڵەمە پێشكەوتووە سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە و خەڵكی بە سەرسامییەوە چاوەڕێی بەرهەمهێنانی دەكەن.
میدیاكانی تەكنەلۆجیا بڵاویان كردەوە، كە ئەو قەڵەمە بۆ نووسین و وێنەكێشانیش بەكار دەهێنرێت و زۆر سوودی گرنگی لێ وەردەگیرێ، تا ئێستە ئێل جی پشتڕاستی زانیارییەكانی نەكردووەتەوە و نازانرێ، قەڵەمەكە كەی بەرهەم دەهێنرێ و دەخرێتە بازاڕەكانەوە.