چی وا دەكات ژنان داوای ته‌ڵاق لە هاوسەرەكانیان بكەن؟

:: AM:11:18:09/07/2018 ‌
شارەزایانی دەروونی بەریتانیا لە توێژینەوەیەك بۆچوونی 43 هەزار ژنیان وەرگرت، لەبارەی ئەو هۆكارانەی هانیان دەدا تا لە هاوسەرەكانیان جیا ببنەوە و گرنگترین هۆكارەكانیشیان دەرخست و بڵاویان كردەوە.

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوە و ئەو ڕاپرسییەی شارەزایان لەسەر ئەو ژمارە زۆرەی ژنان ئەنجامیان داوە و دەركەوتووە، گرنگترین و سەرەكیترین هۆكاری جیابوونەوە، جیاوازی شێوازی ژیان و ئامانج و ڕوانینی ژن و پیاوە لە چۆنیەتیی بڕیاردان و ژیان كرد، ئەمە هۆكاری یەكەمی جیابوونەوەیە و دوای ئەوەیش هۆكاری دووەم بریتییە لە خیانەتی هاوسەری، كە ڕەنگە بە بڕوای زۆر ئەمە هۆكاری یەكەم بێ، بەڵام لە ڕاستیدا خیانەت بە هۆكاری دووەم هەژمار كراوە، لای ئەو ژنانە.

لە خاڵی سێیەم ناكۆكی و گرژی بەردەوام لە نێوان هاوسەران بە هۆكارێكی تر دانراوە، ئەمەش وا دەكات ژیانی هاوسەری ببێتە دۆزەخێك، خاڵی چوارەمیش نەگونجان و جیاوازی و حەز و ویستی هەریەك لە پیاو و ژنانە بۆ پێوەندی سۆزداری و جووتبوون لە نێوانیاندا.

دۆخی دەروونی پیاوان و ژنان، ڕەفتار و خووی نابەجێ، گرنگی نەدان بە ژیانی هاوسەری، توندوتیژی جەستەیی و سۆزداری، كێشەكانی ماڵ، دوا هۆكاریش نەبوونی داهات و دارایییەكی باش بە سەرەكیترین هۆكارەكان هەژمار كراون.



وشە - باز ئه‌حمه‌د