چۆن بە یۆگا كێشی لەشت دادەبەزێنیت؟

:: PM:12:15:09/07/2018 ‌
زیادبوونی كێش لەسەر گۆی زەوی یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان، كار لەسەر پێستی ڕووخسار و تەندروستی مرۆڤ بە گشتی دەكات، زۆر ڕێیش بۆ چارەسەری ئەم گرفتە هەن، لێرەدا ڕێیەكی جیاواز و نەبیستراوتان پێ ئاشنا دەكەین، كە خۆی لە ئەنجامدانی یۆگا و چەند بەهاراتێك دەبینێتەوە و زۆر سوودی هەیە و لە دەست ئەو گرفتە ڕزگارتان دەكات.

یەكەم: دەتوانیت ڕێ لە قەڵەوی بگیردرێت بە ئەنجامدانی وەرزش، نەك تەنیا لەشت ئامادەبێ بۆ ئەنجامدانی وەرزشەكە، بەڵكوو پێویستە لە لایەنی بیر و هۆشەوە ئامادەبیت و تەنیا بیر لە كەمكردنەوەی كێشت بكەیتەوە.

دووەم: ئەگەر یۆگات كرد پێویستە زیاتر ئەو یۆگایانە ئەنجام بدەیت كە تایبەتن بە كەمكردنەوەی كێشی لەش بە یۆگای ئاساناس ناسراون وەكو تریكۆن ئاسانا، سوریا ناماسكار، بهوجانگ ئاسانا.

سێیەم: نووستن زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، چونكە نووستن لە رۆژدا دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێش  و كەمبوونەوەی جوڵەی لەش، بۆیە پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە نووستنی رۆژ و تەنیا لەشەودا بۆماوەی 8 سەعات بخەوە.

چوارەم: ودڤارتانا، جۆرێكە لە شێلانی وشكی پێست تەنیا بە چەند بەهاراتێكی تایبەت دەكرێت بۆ نمونە زەردەچەوە، زیاتر وەكو چارەسەرێكی سروشتی بەكاردەهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، نەك تەنیا یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات، بەڵكو چەوری گەدە و جگەر دەتوێنێتەوە و لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و پێست كاڵتر دەكاتەوە.

پێنجەم: لەبری ئەوەی لە بەیانیاندا قاوە بخۆیتەوە، پێویستە كوپێك ئاوی شلەتێن لەگەڵ چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ و نیو كەوچك هەنگوین تێكەڵ بكەیت، هەموو بەیانیەك ئەم گیراوەیە پێش نانی بەیانی بخۆرەوە.

شەشەم: سوریا ناماسكار، ڕێیەكی زۆر كاریگەرە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش كە هەمان تەكنیكی یۆگا بەكاردەهێنرێت، بەڵام لەم شێوەیەدا تەنیا هەردوو پەنجەی ئەلقەی دەستت دەنوشتێنیتەوە و پەستانێكی زۆری بخەسەر، ئەم ڕێیە دەبێتە هۆی زیادبوونی پلەی گەرمی لەش، بەمەش بڕێكی زۆر ئارەق دەردەدرێت و یاریدەدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، رۆژانە 15 خولەك ئەنجامی بدەن.



وشە - ئاوات ئازاد