دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ڤیڤۆی چینی چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له به‌هێزترین و باشترین مۆبایله‌كانی دروست كرد و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ ڕ‌اكێشا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ڤیڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، له نوێترین به‌رهه‌میدا كۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Z10" ه‌وه كه وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی داوه ئه‌م مۆبایله زیره‌كه خاوه‌ن هێزێك و خێرایییه‌كی زۆره و هه‌روه‌ها له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر به جوانی دروست كراوه و كه ئه‌مه‌یش سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه و كۆمپانیاكه هه‌واداری زیاتر بووه.
ڤیڤۆ زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مۆبایله روونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت، ڤیڤۆ Z10 یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كان دنیا و خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 6.00 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی 720 به 1440 پیكسڵ، جگه له‌وه‌یش ڤیڤۆ Z10 خاوه‌ن ڕامی چوار گێگابایته‌وه و میمۆری ناوه‌كیشی 32 گێگابایته و زیاد ده‌كرێت بۆ 64 گێگابایت.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وانه‌یش ڤیڤۆ Z10 كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی ده‌گاته 16 مێگاپێكسڵ و كامێرای دواوه‌یشی ده‌گاته 24 مێگاپێكسڵ، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1 كارده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 3225 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخی مۆبایله‌كه بگاته 218 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.