راگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى رای گه‌یاند، شه‌وى رابردوو كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵه له شاره‌زوور له گه‌رماوى ماڵه‌كه‌یان خۆى كوشتووه.
له راگه‌یانراوه‌كه‌ى پۆلیسى سلێمانى كه په‌یجى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه ئه‌و كچه كه ناوى "چ، ن، ع"یه دانیشتووى شاره‌زوور (هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه)یه، ته‌مه‌نى 15 ساڵه.
هه‌روه‌ها له‌بارى چۆنیه‌تیى ئه‌نجامدانى خۆكوشتنهكهش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به په‌ت له گه‌رماوى ماڵه‌وه خۆى خنكاندووه، دوای گه‌یشتنى پۆلیس بۆ شوێنى رووداوه‌كه، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى شارى سلێمانى كراوه.
پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ش په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى خۆكوشتنى كچه‌كه به‌رده‌وامه.
دیداردهى خۆكوشتن یه‌كێكه له دیارده بێزراوهكانى كۆمه‌ڵگا، توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هۆكارى خۆكوشتن هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێت، ئه‌و كرده‌كه چاره‌سه‌ر نییه، بۆیه ئامۆژگارى هه‌رزه‌كاران و گه‌نجان ده‌كرێت له كاتى كێشه‌كان ددان به‌خۆدا بگرن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بده‌ن.
هه‌روه‌ها كهسوكارانیش ده‌بێت هاوكار بن له چاره‌سه‌ركردن و په‌روه‌رده‌كردنى هه‌رزه‌كاره‌كانیان.