بەم خۆراكانە بە خێرایی كێشت دابەزێنە

:: AM:11:54:10/07/2018 ‌
بەرهەمی خۆراكی هەیە ڕێ لە زیادبوونی كێشی لەش دەگرن و دەبنە هۆی سوتاندنی چەوری زیاد لە پێویستی لەش، توێژینەوەكان ئەم خۆراكانەی چەوری دەسووتێنن، بە كاریگەرترین ڕێ دادەنێن بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش و سووتاندنی كالۆری.

یەكەم: سندی، بەگوێرەی توێژینەوەكان، بەكارهێنانی نیو سندی یان 150 گرام لەو میوەیە و خواردنی وەكو شەربەت لە ژەمەكاندا، كێشی لەش كەم دەكاتەوە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتە هەست بە كەمبوونەوەی كێشت دەكەیت، ئاستی ئەنسۆلین و ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە، ئەگەر حەزت بە خواردنی سندی نەكرد، دەتوانرێت تێكەڵ بكرێت لەگەڵ شەربەتی پرتەقاڵ یان لیمۆ، بەمشێوەیە سیستەمی بەرگریت بەهێزتر دەبێت.

دووەم: چای سەوز، ئەم ڕووەكە ڕێ لە خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت، نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن چارەسەر دەكات، هەروەها كاریگەرییەكی باشی هەیە لە خێراكردنی میتابۆلیزمی لەش، خواردنەوەی پێنج كوپ چای سەوز دەتوانێت نزیكەی 70 بۆ 80 كالۆری بسوتێنێت.

سێیەم: خواردنی تیژ، ئەگەر حەزت بە خواردنی تیژە، ئەوە زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، چونكە گەرمی ئەم بەهاراتە تیژە وا دەكات ئارەقكرنەوە زیاد ببێت و ڕێژەی لێدانی دڵ زیاد دەكات و میتابۆلیزم خێرا دەكات.

چوارەم: ئاو، ئەگەر بڕێكی كەم ئاو بخۆیتەوە ئەوە دابەزاندنی كێشی لەشت زۆر زەحمەت دەبێت، چونكە كەمبوونەوەی ئاو دەبێتە هۆی هێواشبوونەوەی میتابۆلیزمی لەش و ئاستی گلوكۆزی لەش كەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ماندوویەتی و دروستبوونی ژانەسەر.

پێنجەم: ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین، پرۆتین بنچینەی دروستبوونی بارستەی ماسوولكەكانە، هەروەك دەزانین بڕێكی زۆر ماسوولكە لە لەش هەن، چەورییەكی زۆر لە ماسوولكەكان كۆ دەبێتەوە لەكاتی مژینی پرۆتیندا بڕێكی زۆر چەوری و كاربۆهێدرات دەسوتێنرێت، زیاتر ئەو خۆراكانەی كە پرۆتینیان تێدایە وەكو مریشكی سپی، گۆشت، ماسی، ڕووەكەكان وەكو نیسك، تۆوی نەعناع، پاقلە، گوێز.


وشە - ئاوات ئازاد