بەرشەلۆنە و سڤیلییە تەنیا یەك یاری دەكەن

:: PM:12:41:10/07/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرای كرد، گۆڕانكارییان لە سیستەمی جامی سوپەری ئیسپانیا كردووە و ئەمساڵ یانەكانی بەرشەلۆنە و سڤیلییە تەنیا یەك یاری ئەنجام دەدەن.

یەكەتییەكە ئاشكرای كرد: جامی سوپەری ئیسپانیا تەنیا بە یەك یاریی بەڕێوە دەچێت و سیستەمی یاریی چوون و هاتن نامێنێ كە پێشتر پەیڕەو دەكرا.

جەختیشی كردەوە كە یارییەكە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سڤیلییە بەڕێوە دەچێت، بەڵام تا ئێستا یاریگەی بەڕێوەچوونی یارییەكە دیاری نەكراوە.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا بوو، یانەی سڤیلییەش دووەمی جامی شا بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م