كۆمپانیای جاگواری به‌ریتانی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه هێزێك و دیزاینێكی خه‌یاڵی هه‌یه و توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ دانراوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای جاگوار ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای جاگوار له ساڵی 2018 نوێترین بهرهههمی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌ویش ئۆتۆمبێلی "XJ" ه و وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی داوه ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تری جاگوار خاوه‌ن به‌هێزترین بزوێنه‌ره و له هه‌مانكاتدا دیزاینه‌كه‌یشی زۆر جوانه كه ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵكی پێی بڵێن جاگواره خه‌یاڵییه‌كه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كی جاگوار به چه‌ند هێزێكی و دیزاینێكی جیاواز دروست كراوه كه پێكدێن له "XJR575، XJ R-Sport، XJL Portfolio و XJ Supercharged" كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن هێزێكی تایبه‌تن و له‌ڕووی نرخه‌وه جیاوازن، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا باس له تایبه‌تمه‌ندی دیزانه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌یش "Jaguar XJ" ه:
ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری خاوه‌ن به‌هێزترین بزوێنه‌ره كه ده‌گاته هێزی 550 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ری 5.0 لیتری كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كه بتوانێت به‌خێراییه‌كی زۆر بڕوات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه ده‌توانێت له ماوه‌ی 4.2 چركه‌دا له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا له‌به‌ر ئه‌مه‌یش نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 75 هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.