نوێترین كاتژمێری زیرەكی LG ببنە

:: PM:08:16:10/07/2018 ‌

لە نوێترین بەرهەمدا كۆمپانیای LG یەكێك لە باشترین و بەهێزترین كاتژمێری زیرەكی خستە بازاڕەكانی دنیاوە و زۆر بەشێوازێكی بەهێز و دیزاینێكی جوان دروستی كردووە.

بەپێی هەواڵیك كە لە ماڵپەڕی "lg" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە نوێترین كاتژمێری زیرەك دەكات كە LG دروستی كردووە و دەڵێت، كۆمپانیای LG لە بەرهەمێكی نوێدا كاتژمێرێكی زیرەكی خستە بازاڕەكانەوە بە ناوی "LG Watch Sport" ەوە، هەروەها وەك كۆمپانیاكە روونكردنەوەی لەسەر داوە ئەم كاتژمێرە زیرەكە بەدیزاینێكی زۆر جوان و تایبەتمەندی زۆر بەهێز دروست كراوە و شاشەیەكی 1.38 ئینجیشی بۆ دانراوە و دژە تەڕبوونە و پاترییەكەیشی 430 میلی ئەمپێرە، ئەمەیش زیاتر سەرنجی خەڵكی ڕاكێشاوە. 

ئێڵ جی "LG" كورتكراوەی Life's Good ە كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی بواری تەكنۆلۆجیا و بە دووەم كۆمپانیای گەورە كۆریای باشوور دادەنرێت لە دوای كۆمپانیای سامسۆنگەوە، دەزگای سەرەكی ئەم كۆمپانیایە  دەكەوێتە پایتەختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكەی 82 هەزار فەرمانبەری هەیە لە 119 شوێنی جیاواز و مانگانە و ساڵانە بەرهەمی ناوازە و سەرسووڕهێنەر دەخەنە بازاڕەكانەوە.








وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان