خانمە هونه‌رمه‌ندی "نازدار"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووك، پێش كه‌مێك نوێترین وێنه‌ی خۆی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاو كرده‌وه، بووه‌ته جێى توانجى هه‌وادارانى و به‌وه‌ى ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نازدار به‌م شێوه ده‌ركه‌وێت، هه‌وادارانى ده‌ڵێن "به‌خێر بێیته‌وه بۆ كوردستان و به‌هیواى ئه‌نجامدانى كۆنسێرتى هونه‌رى".
نازدار ماوه‌یه‌كه له پێگه تایبه‌تییه‌كانى خۆی به‌جلى كوردییه‌وه وێنه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانى پێى ده‌ڵێن هه‌وڵ بده به جلێكى تر وێنه‌كان بڵاو بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌م ماوه نازدار زۆرترین وێنه‌كانى به جلى كوردییه‌وه بووه، هه‌ربۆیه ئه‌مجاره به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه، له‌سه‌ر وێنهكهیشى ئاماژه‌ى به‌وه كردووه بۆ كوردووستان دێته‌وه و سه‌فه‌رى ئه‌م جاره‌ى سه‌فه‌رێكى پڕ بەرهەم ده‌بێت.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.
نازدار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وام له‌ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.