فڕەنسا بەتەواوی لە جامی مۆندیالی 2018ی رووسیا نزیك بووەوە

:: AM:09:08:11/07/2018 ‌

هەڵبژاردەی فڕەنسا بەتەواوی نزیكبووەوە لە بەدەستهێنانی جامی مۆندیالی 2018 كە ئێستا لە وڵاتی بەڕازیل بەردەوامی هەیە دوای ئەوەی گەیشتە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە.

دوێنێ سێشەم هەڵبژاردەی فڕەنسا لەنێو یاریگەی كریستۆفیسكی لە شاری سانت پترسبۆڕگی رووسیا لە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2018 بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی بەلجیكای بردەوە.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە لێدانی سەر لە خولەكی 51ی گێمی دووەمدا تۆمار كرا.

هەڵبژاردەی فڕەنسا لە مێژووی خۆیدا یەكجار لە ساڵی 1998 بۆتە پاڵەوانی مۆندیال دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە كە لەسەر خاكی خۆی بەڕێوەچوو بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی بەڕازیلی بردەوە، ئەمساڵیش بەتواوی لە بەدەستهێنانی جامەكە نزیك بووەتەوە دوای ئەوەی خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە.

هەڵبژاردەی فڕەنسا نزیكە ژمارە پێوانەییەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 1978 و 1986 و هەڵبژاردەی ئۆرگوای لە مۆندیالی 1930 و 1950 یەكسان بكاتەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوودا ببێتە پاڵەوانی جیهان.

هەڵبژاردەی فڕەنسا بۆ رۆژی یەكشەمی داهاتوو لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیادا چاوەڕێی براوەی یارییەكەی ئەمڕۆ چوارشەمی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و كڕواتیا دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م