ئۆمتیتی بە باشترین یاریزان دەرچوو

:: AM:09:30:11/07/2018 ‌

ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكەی دوێنێی مۆندیالی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فڕەنسا و بەلجیكای پێدرا.

شەوی رابردوو لە یاریی یەكەمی قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیادا لەنێو یاریگەی كریستۆفیسكی لە شاری سانت پترسبۆڕگ هەڵبژاردەی فڕەنسا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی بەلجیكای بردەوە.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن ئۆمتیتی لە خولەكی 51ی گێمی دووەم بە لێدانی سەر بۆ هەڵبژاردەی فڕەنسا تۆمار كرا.

جگە لە تۆماركردنی گۆڵەكە، ئۆمتیتی باشترین ئاستی لە یارییەكەدا پێشكەش كرد و توانی لەگەڵ هاوڕێكانی تا كۆتایی یارییەكە گۆڵی هۆگۆ لۆریس بە خاوێنی رابگرن و لە ئەنجامیشدا یارییەكە ببەنەوە.

بەهۆی ئەم ئاستەوە لیژنەی چاودێری یارییەكە لە یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكەی بەخشی بەو بەرگریكارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م