بۆ ئەوەی پشووی تێكنەدەن.. پەرستارێك 20 نەخۆشی كوشت

:: AM:10:20:12/07/2018 ‌
پەرستارێكی نەخۆشخانەیەكی ژاپۆن ددانی بە كوشتنی 20 نەخۆش نا بۆ ئەوەی پشووەكەی لێ تێك نەدەن، چونكە لە ژاپۆن هەر كاتێك نەخۆش لە نەخۆشخانە بمرێ، دەبێ پەرستارەكەیان هەواڵی مەرگی نەخۆشەكە بە خێزانەكە بگەیەنێت.

ئایومی كابوكی ئەو پەرستارە تەمەن 31 ساڵەیە، ژەهری خستنە ناو پێكوتەكانی 20 نەخۆش، ئەو تاوانە گەورەیەشی بەهۆی كارێكی سەیر و نامۆ ئەنجام دا، كە تەنیا گەیاندنی هەواڵی مەرگی نەخۆشەكانە بە خێزانەكانیان، تا بەر لە پشووی هەفتە كۆتایییان بێ و لە كاتی پشوودا، میزاج و كاتی تێك نەدەن.

لە ژاپۆن سیستەمی تەندروستی وا ڕێكخراوە، هەر نەخۆشێك كە دەچێتە نەخۆشخانە، پزیشك و پەرستیارێك لێی بەرپرسن، كاتێك نەخۆشەكە پێویستییەكی هەبێ، یان كۆچی دوایی بكات، دەبێ پەرستارەكە پێوەندی بە خێزانەكەی بكات و هەواڵەكەیان پێ ڕابگەیەنێت.

ئایومی كابوكی بیری لەوە كردووەتەوە، ئەگەر لە كاتی پشوو یەكێك لە نەخۆشەكانی بمرێ، ئەوا پشووەكەی لێ تێك دەچێ، بۆیە بڕیاری دا ژەهر بكاتە پێكوت و ڤاكسینی 20 نەخۆش و سەرجەمیانی كوشت، دواتریش تاوانەكەی ئاشكرابوو.

تاوانەكەی ئەو پەرستارە لە نەخۆشخانەی "ئوگۆشی" نزیكەی 20 كیلۆمەتر لە باشووری تۆكیۆی پایتەخت ڕووی دا، پۆلیس لێكۆڵینەوەی وردی لەسەر هۆكاری كوشتنی ئەو نەخۆشخانە كرد و دواتر ڕوون بووەوە كە ئەو پەرستارە بەرپرسە لە كوشتنیان، بۆیە كاتێك سەرەداوێكیان دۆزییەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، سەرجەم تاوانەكانی ئاشكرا كرد و ددانی پێدا نان.




وشە - باز ئه‌حمه‌د