دۆناڵد ترەمپ گەیشتە لەندەن

:: PM:05:22:12/07/2018 ‌

لە یەكەم سەردانی بۆ بەریتانیا لەوەتەی بوونی بە سەرۆكی ئەمەریكا، ئەمڕۆ پێنجشەم دۆناڵد ترەمپ بەسەردانێكی چوار رۆژە گەیشتە لەندەن كە بە (خاڵێكی گەرم)ی وەسف كرد، بەهۆی بڕیاری چوونە دەرەوەی لە یەكێتی ئەوروپا.

فڕۆكەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا كە ترەمپ و میلانیای هاوسەری هەڵگرتبوو، گەیشتە لەندەن و لە فڕۆكەخانەی ستانستد نیشتەوە و بڕیارە ترەمپ سەردانی كۆشكی بلینهایم بكات كە بۆ سەتەی 18 دەگەڕێتەوە و شوێنی لەدایكبوونی ونستۆن چەرچڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانییە. 

هەر ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە برووكسڵ لە بەلجیكا لەدوای بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ رای گەیاند كە رۆژێك دێت ئێران پێوەندی دەكات و داوای رێككەوتن دەكات و رێككەوتنەكەیش دەكەن.

ترەمپ زیاتر گوتی، ئێران بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەمەریكادا دەكات، هاوكات هەست بە ئازارێكی زۆریش دەكات و دووپاتی كردەوە، رۆژێك تاران پێوەندیم پێوە دەكات و داوای رێككەوتنم لەگەڵدا دەكەن و رێككەوتنیش دەكەین.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل