بە وێنە.. گەنجێكی دهۆك لە شناو ڕیكۆرد دەشكێنی

:: PM:06:31:12/07/2018 ‌
گەنجێكی كورد ناسناوی یەكەمی لە شناوكردن بە دەست هێنا و ناوی لە كتێبی گینس تۆمار كرا بە هۆی ئەوەی زۆرترین شناوی لەسەر یەكتر لێداوە. ئەو گەنجە ئێستە ئێستە بەشداری لە دوو ریكوردی تری شكاندنی شناو لە وڵاتی توركیا كردووە.

جەرگیس رەشید ئەو گەنجە خاوەن ریکۆردە بە "وشە"ی راگەیاند، وەرزشی شناو یەكێكە لەو وەرزشانەی لە دنیا گرنگی پێ‌ دەدرێ و ساڵانە زۆر گەنج لە رێی زۆرترین شناو بەشداری لە فێستڤاڵەكان دەكەن و پێشبڕكێ و قارەمانێتی شكاندنی شناو دەكەن.

ڕوونیشی كردەوە كە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا بەشداری لە شكاندنی دوو ریكوردی شناو دەكەم كە لە وڵاتی توركیا بەرێوە دەچێت و وەرزشوانانی زۆربەی وڵاتانی دنیا بەشداری دەكەن. جەرگیس تاكە كوردە كە بەشداری لەو فێستڤاڵە دەكات.

جەرگیس ماوەی 14 ساڵە وەرزشی شناو دەكات و یەكەم كەسە ناوی خوی لە كتێبی گینس بە شكاندنی 61 خوولەك لەسەر یەك بۆ ئەنجامدانی شناو تۆمار كرا بێت دەڵێت، بەهۆی ئەوەی كەس هاوكاری نەكردووم هەموو ئامادەكارییەكان لەسەرە ئەركی خۆم ئامادەی دەكەم.

بەشداربوونی ئەو گەنجە لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەو دوو ریكوردی شناو لە عێراق شكاندووە و خەڵاتی نێودەڵەتی قارەمانێتی شناوی بە دەست هێناوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - سه‌رخێڵ هاشم