ژنه ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكاری شۆخوشه‌نگ "به‌یان عوسمان" ناسراو به "وه‌نه‌وشه"، پاش دابڕانێكی زۆر له ڕێی ئه‌كاونتی تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه و به جوانییه‌كه‌ی ته‌واوی ناوه‌نده هونه‌ری و لاپه‌ڕه هونه‌رییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
به‌یان عوسمان كه به خوێنشیرینییه‌كه‌ی ناسراوه، له ساڵی 1988 له سلێمانی له‌دایك بووه و به‌هۆی به‌شداریكردنی له درامای "گه‌رده‌لوول" و فیلمی "شیرین"، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد.
ئەو خاتوونە هونەرمەرندە له ڕێگه‌ی واڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێى بڵاو كردووەته‌وه، و گله‌یه‌ى ئه‌وه دەكات كه له‌هه‌ندێك لاپه‌ڕى نافه‌رمى هونه‌رى وێنه‌كانى له‌گه‌ڵ كارێكته‌رى تر به‌راورد ده‌كرێت و ئه‌و خۆى به‌كه‌س به‌راورد ناكت و وێنه‌كانى وه‌ك ئه‌ستێرەیه‌كى هونه‌رى له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌یان یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی، له پاش ڕۆڵی له درامای "گه‌رده‌لوول" به كه‌سایه‌تیی "وه‌نه‌وشه" ناسرا، ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری نوێی نییه.
بەیان ماوه‌یه‌كی زۆره له چاوی كامێرا‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه سێ ساڵه كوردستانی جێ هێشتووه و پێشتریش كه لە کوردستان بوو دوو ساڵ خۆی له چاوی كامێرا‌كان به‌دوور گرت.
به‌یان عوسمان له ساڵی 2009 به جوانییه‌كه‌ی ناوی ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له درامای گه‌رده‌لوول كرد، هه‌ر له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی له كوردستان گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێلیان به‌ناوی ئه‌و نا. وه‌نه‌وشه ئێستە له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ئه‌م خانمه له‌م ده‌ركه‌وتنه نوێیانه‌یدا بە شێوه‌ی جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت و پێده‌چێت كێشی دابه‌زاندبێت.