سێ حاڵەت كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تووشی ئازاری گەورە دەكات
پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەناو كۆمەڵگەدا بە بەردەوامی سێ حاڵەت هەیە كە مرۆڤ تووشی بە ئازارترین خەم و نەخۆشی دەروونی دەكات.
د.سامان شەریف پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان بۆ "وشە" شیكردەوە كە لەڕووی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە زۆر شت هەن مرۆڤ تووشی ئازاری دەروونی دەكەن، بەڵام سێ لەو شتانە زۆر كاریگەری دەبێت لەسەر مرۆڤەكان.
ڕوونی كردەوە كە لەدەستدانی كەسانی ئازیز و و خۆشەویست و ڕق و قینەی كەسانی نزیك كە بەرانبەرت دەینوێنن و خیانەتی هاوڕێیەتی سێ حاڵەتن كە مرۆڤ تووشی حاڵەتی دەروونی خراپ دەكەنەوە.
ئەو پسپۆڕە دەروونییە دووپاتی كردەوە كە بەشێوەیەكی گشتی ھەر ئێش و ئازارێكی سۆزداری و دەروونی كە سەرچاوەكەی كەسانی نزیك و هاوڕێ بن ئەوا ئەو ئێش و ئازارە زۆر بەھێزتر دەبێت و لە ڕووی دەروونیشەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو كەسە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم