فڕۆكە شەفافەكە هەمووانی شۆك كردووە

:: PM:12:07:21/07/2018 ‌
دوو كۆمپانیای بەریتانی دیزاینی فڕۆكەیەكی فرەوان و پێشكەوتوویان خستەڕوو كە بە پێشكەوتووترین فڕۆكەی دنیا دادەنرێ، ڕووپۆشی فڕۆكەكەیش بە شووشەكراوە و گەشتیار دەتوانێ بە ئاسانی ئاسمان ببینێ و چێژ لە دیمەنەكانی وەربگرێ.

كۆمپانیای "كیو دیزاین" و كۆمپانیای "هایپەرد ئێرفیكل" توانییان دیزاینێكی زۆر ناوازە و بەهێزی فڕۆكەیەكی شەفاف تەواو بكەن، گەشتیاران لەو كاتەی بەو فڕۆكەیە گەشت دەكەن، دەتوانن بە ئاسایی ئاسمان ببینن و چێژ لە دیمەنەكانی وەرگرن.

ئەو فڕۆكەیە ناوی "ئێرلاندەر"ە و كۆمەڵێك تایبەتمەندی زۆر بەهێز و جیاوازی تێدایە، جیا لەوەی ڕووپۆشەكەی شووشەیە، تایبەتمەندییە پێشكەوتووەكانیشی وای كردووە بە پێشكەوتووترین فڕۆكەی دنیا هەژمار بكرێت.

فڕۆكەكە لە كاتی هەڵسانی بە گازی هیلیۆم كار دەكات و درێژییەكەی 45 مەترە و دەتوانێ 18 كەس جیا لە تیمی فڕۆكەوانی كە لە دوو كەس پێك دێن، هەڵبگرێت.

لە ناوەوەی فڕۆكەكە ژوورێكی نووستنی فرەوان و مێزێكی فرەوانی خواردن و كۆبوونەوە بەرانبەر بە دیمەنەكانی ئاسمان دانراوە، تایبەتمەندییەكی تری فڕۆكەكە ئەوەیە، پێویستی بە فڕۆكەخانە و شوێنی زۆر فرەوان نییە، بەڵكو لە هەر شوێنێك كە قەبارەكەی هێندەی فڕۆكەكە بێ، دەتوانێ بنیشێتەوە.









وشە - باز ئه‌حمه‌د