سێ كچی ڕووسی له ترسی ئه‌وه‌ی به هۆی ڕه‌فتاره ناشیرینه‌كانی باوكیانه‌وه فێری بێ ڕه‌وشتی ده‌بوون، باوكیان كوشت، ئێسته‌ش ڤیدیۆی یه‌كێكیان دوای ڕووداوه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا كه له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه وه‌رگیراوه، یه‌كێك له كچه‌كان پێشان ده‌دات، هه‌موو نیشانه‌كانی ترس و تۆقینی پێوه دیاره، ئه‌مه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه به دڵنیایییه‌وه هه‌رسێكیان ده‌ستیان له كوشتنی باوكیان هه‌بووه.
وه‌ك له هه‌واڵێكدا پێشتر "
وشه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بابه‌ته‌كه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كچانه له ترسی تووشبوونیان به بێ ڕه‌وشتی ده‌ستیان چووه‌ته كوشتنی باوكیان.
باوكی ئه‌م كچانه به‌رده‌وام مه‌ست و سه‌رخۆش بووه، بیانووی به كچه‌كانی گرتووه و هه‌وڵی داوه لێیان بدات، تا له كۆتا جاردا چه‌قۆی لێ هه‌ڵگرتوون، كچه‌كانیش كه ته‌مه‌نیان 17، 18 و 19 ساڵان بوو، بۆ به‌رگریكردن له خۆیان، ده‌ستیان له باوكیان كردووه‌ته‌وه و كوشتوویانه.
دواتر بابه‌ته‌كه‌یان له پۆلیسه‌كان گه‌یاندووه، بۆیه پۆلیسی ڕووسیا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان كرد و ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان ده‌ست كه‌وت كه یه‌كێك له كچه‌كان پێشان ده‌دات: