کەمێک پێش ئێستە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتۆتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.
نزیکەی سەعاتێک لەمەوبەر بە هۆکارێکی نادیار بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاگری تێبەربووە و تا ئێستەیش ئاگرەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی "وشە" ئاگرەکە زیاد لە سەعاتێکە بەردەوامە و تا ئێستەیش تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.
تا ئێستە زیانەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بە روونی دیار نییە و دواتر "وشە" زانیاری زیاتر لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئاگر کەوتنەوەکە ئاشکرا دەکات.