دڵشاد مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ر به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی كوردستان، دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵك به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان دووره له هه‌موو شتێكی زیانبه‌خش. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیان بكات و رێگری له هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو بكات، كێڵگه‌كانی ناوخۆ له توانایاندایه به‌شی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراقیش مریشك به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته پشتگوێ بخرێن و گرنگییان پێ نه‌درێت، ئه‌وا كه‌رته‌كه تووشی پاشه‌كشه ده‌بێت.
هۆی جێگیر نه‌بوونی نرخی مریشك و به‌رده‌وام هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخه‌كه‌ی له كوردستان بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هۆكاره‌كه زیاتر پێوه‌ندی به ئاستی خستنه‌ڕوو و داخوازی هه‌یه، له ماوه‌ی رابردوودا ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌خت رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و خاوه‌ن كێڵگه‌كانیش كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه‌یان به‌ركه‌وتووه، چونكه كاتێك مووچه كه‌م ده‌بێته‌وه، ئاسایی داخوازی له‌سه‌ر به‌رهه‌می مریشكیش دابه‌زێت. زۆربه‌ی كات به‌رهه‌می زیاده‌مان له رێی پارێزگاكانی ناوه‌ند و باشووری عێراق پڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و پارێزگایانه‌ش تووشی دۆخێكی تایبه‌تی بوون و زۆر جار به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی رێیه‌كان ده‌گیرێن و له‌و كاته‌شدا مریشكی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ناكرێت، به‌وه‌یش نرخی مریشك داده‌به‌زێنێت. هۆكارێكی تریش بریتییه له پرسی ناڕێكی كاری پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر و زۆر جار گرنگی به‌و كاته ناده‌ن بۆیان دانراوه و زووتر له كاتی خۆی به‌رهه‌مه‌كه ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.
ئه‌و كاته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆی دیاری كردوون چه‌نده؟
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 80 رۆژ بۆ خولی به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو په‌له‌وه‌رگه‌یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مریشك به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام خاوه‌ن كێڵگه‌كان هه‌ندێك جار كاته‌كه‌ی پێش ده‌خه‌ن و به 65 تا 70 رۆژ مریشك ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخه‌كانه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنوێنییه‌كی دابوو به په‌له‌وه‌رگه‌كان كه مریشكی سه‌رووی سێ كیلۆ نه‌فرۆشن ، هۆی چییه زۆر جار مریشكه‌كان سه‌رووی ئه‌و كێشه ده‌خرێنه بازاڕه‌وه؟
خۆی زۆریی كێشی مریشك هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به داخوازییه‌وه هه‌یه، پارێزگاكانی كوردستان هه‌ر كامێك حه‌زێكی تایبه‌تیان هه‌یه، بۆ نموونه له پارێزگای سلێمانی داخوازی هاووڵاتییان بۆ مریشكی سه‌رووی سێ كیلۆگرامه و خاوه‌ن كێڵگه‌كان ناچارن كێشی مریشكه‌كان بگه‌یه‌نن به‌و ئاسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستییه‌ی بازاڕ پڕ بكه‌نه‌وه و دواجار داخوازی بازاڕه وا ده‌كات خاوه‌ن كێڵگه به‌گوێره‌ی ویست به‌رهه‌م بخاته بازاڕه‌وه. له هه‌ولێر دوو كیلۆ و 900 گرام و كه‌متریش له‌لایه‌ن هاووڵاتییان دێته كڕین، به‌ڵام به گشتی كێشی مریشك ئه‌گه‌ر دوو كیلۆ و نیو بێت، ئه‌وا تام و بۆیه‌كی خۆشتری هه‌یه، چونكه كاتێك له 60 رۆژ لا ده‌ده‌ن، جگه له چڕبوونه‌وه‌ی ریشاڵه‌كان هیچ شتێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیی گۆشتی مریشك روو نادات. له گۆشتی سپی ناسكه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ دایكانه كه خواردنی ئه‌گه‌رچی له كوردستان داخوازی له‌سه‌ره، به‌ڵام زۆرباش نییه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ تا چه‌ند چاودێره به‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر؟
به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هیچ به‌دواداچوونێكی تۆكمه‌ی بۆ حاڵی په‌له‌وه‌رگه‌كان نییه و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان بیانه‌وێت سه‌رپێچی بكه‌ن، به راستی ده‌توانن بیكه‌ن چونكه هیچ چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ته‌نیا ویژدان رۆڵی هه‌یه و خۆشبه‌ختانه خاوه‌ن كێڵگه‌كان به ویژدانه‌وه كار ده‌كه‌ن. پێویسته وه‌زاره‌ت له كاتی داخڵكردنی جووچك نووسراو بكات بۆ فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندیدار و رای بگه‌یه‌نێت كه هه‌ستاوه به داخڵكردنی جووچك و له كاتی فرۆشتنیش پێویسته لیژنه‌ی پێوه‌ندیدار ئاگادار بكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مته‌رخه‌مه و هیچ هاوكارێكی كێڵگه‌كان نییه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كێڵگه‌كان تووشی زیان بن.
زیانه‌كه چه‌نده؟
بۆ هه‌ر كێشێك و قۆناغێكی به‌رهه‌مهێنان كه دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، زیانی 40 ملیار دینار به‌ر خاوه‌ن په‌له‌وه‌رگه‌كان ده‌كه‌وێت. كیلۆی مریشك به هه‌زار و 800 دیناره، به‌ڵام له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان به دوو هه‌زار و 250 دینار ده‌وه‌ستێت كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 450 دینار زیانه و هه‌ر كێڵگه‌یه‌ك 30 تۆن گۆشت به‌رهه‌م دێنێت كه به‌گشتی ئه‌گه‌ر لێك بدرێته‌وه ده‌كاته زیانێكی زۆر.
قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر هه‌یه له‌وه‌ی خه‌ریكی فرتوفێڵن و هه‌ندێك گومانیش بڵاو بووه‌ته‌وه كه مایه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر راست بن، ئێوه وه‌ڵامتان چییه؟
ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێ له هه‌رێمی كوردستان ده‌رزی سترۆید به‌كار ده‌هێنرێت یان ژێر قاچیان ده‌سووتێنرێت، به ته‌واوی دووره له راستی و ئه‌مه 100% ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش رێم پێ بده با روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌م. له‌باره‌ی ده‌رزی، پێمخۆشه پێتان بڵێم له كوردستان شتێك به ناوی ئه‌و جۆره ده‌رزییه نییه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌رزییه‌ی له ملی مریشك ده‌درێت بۆ پاراستنی مریشكه له تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزا كه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره و بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن په‌له‌وه‌رگه‌كان ئه‌م ده‌رزییه به‌كار نه‌هێنن، ئه‌وا له‌وانه‌یه مریشك تووشی نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆنزا ببێت و دواجار ته‌ندروستی خه‌ڵك بكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
زۆر جار به داخه‌وه مامۆستای ئاینی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات یان خه‌ڵكی تر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ژنانی پێ ده‌ترسێنن له‌وه‌ی مووی له‌شیان زیاد ده‌كات، له كاتێكدا هیچ كام له‌مانه راست نین و ته‌نیا هه‌ڵبه‌ستراون.
ئه‌ی پرسی سووتاندنی ژێر پێی مریشك تا چه‌ند راسته؟
بۆ سووتاندنی ژێر پێی مریشك پێم خۆشه بڵێم هیچ خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ك ئاماده نییه كارێك بكات زیان به مریشكه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت. جگه له‌مه سووتانی ژێرپێی مریشك ئه‌وه نییه باس ده‌كرێ و له راپۆرتێكی هه‌فته‌ی رابردووی "وشه" قسه‌ی له‌سه‌ر كرابوو، هه‌ندێك جار سووتانی ژێرپێی مریشك له هه‌ندێك په‌له‌وه‌رگه له ئاكامی كه‌مته‌رخه‌می كرێكاری په‌له‌وه‌رگه‌كه دێته كایه‌وه. كاتێك په‌له‌وه‌رگه‌كه یان ژێرپێی مریشكه‌كان باش خاوێن ناكرێته‌وه، چینێكی پیسی جیقنه له‌سه‌ر یه‌ك ده‌مێنێته‌وه كه به ژێرپێی مریشكه‌وه ده‌نووسێت و چینێك دروست ده‌كات كه دواجار ده‌بێته مێخه‌ك و به شێوه‌ی سووتان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش زیانه‌كه‌ی بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌یه، چونكه مریشكه‌كه لاواز ده‌كات و ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانێ بڕوات زۆر سینگی له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نێت و دواجار سینگیشی ده‌ڕووتێته‌وه و تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و زیان به خاوه‌ن كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێت.
شتی وا له‌گه‌ڵ عه‌قڵیش ناگونجێت خاوه‌ن كێڵگه بچێت ژێرپێی مریشك بسووتێنێت به‌و هیوایه‌ی جووڵه نه‌كات و قه‌ڵه‌و بێت، هیچ خاوه‌ن كێڵگه‌یه‌ك حه‌ز ناكات زیان به سامانه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت.
كه‌وایه مریشك جووڵه‌ی هه‌بێت ته‌ندروستتره؟
مریشك كه جووڵه‌ی هه‌بێت هه‌م كێشه‌كه‌ی باشتر ده‌بێت و هه‌م ته‌ندروستتر ده‌بێت. زۆر جار خاوه‌ن په‌له‌وه‌رگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی به مریشكه‌كان بده‌ن بۆ چه‌ند سه‌عاتێك گڵۆپه‌كان ده‌كوژێننه‌وه یا گڵۆپی تایبه‌تی پێ ده‌كه‌ن، چونكه شه‌و و رۆژیان نییه ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی پشوو بده‌ن و چیتر نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بن. به گشتی دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه مریشكی كوردستان خاڵییه له هه‌موو شتێكی زیانبه‌خش. خۆی له بازاڕ كاتێك شتێك هه‌رزان بوو له‌خۆوه گومان دروست ده‌بێت و له پێش چاوی خه‌ڵك سووك ده‌بێت و ده‌نگۆی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نرخیشی گران بوو، ئه‌وا له‌و ده‌نگۆیانه به‌دووره.
رۆژێك له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی ئاینی كه‌وتمه مشت‌ومڕ كه گوتبووی ئاوی پیس به مریشك ده‌درێ، پێم گوت مامۆستا گرنگترین ئه‌ركی خاوه‌ن په‌له‌وه‌رگه ئه‌وه‌یه ئاوی خاوێن بۆ مریشكه‌كانی دابین بكات چونكه ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه كه‌مێك پیس بێت، ئه‌وا قڕان ده‌خاته ناو مریشكه‌كانی و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ش ماڵی وێران ده‌بێت، كه‌وایه ناكرێ له خۆوه تۆمه‌ت بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌ڵبه‌سترێت و خۆمان تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ین.
ئه‌م كه‌رته له كوردستان له چ دۆخێكدایه؟
وه‌به‌رهێنان له كوردستان به رۆژگارێكی سه‌ختدا ده‌ڕوات و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش له‌مه به‌ده‌ر نین و ئێسته رووبه‌ڕووی زیانی زۆر ده‌بینه‌وه. له رێگه‌ی مینبه‌ره‌كه‌ی ئێوه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر نه‌كاته‌وه و پشتگوێ‌یان بخات ئه‌وا ئه‌و كه‌رته مایه‌پووچ ده‌بێت. خۆ ناكرێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ر پشت به نه‌وت ببه‌ستێت، ئاخر رۆژێك دێت ئه‌و بیرانه وشك ده‌بن و ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه سه‌رچاوه كشتوكاڵییه‌كان ببووژێنینه‌وه و یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و كه‌رتانه‌ش كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانن، چونكه ده‌توانن 80% ده‌وری وه‌به‌رهێنان ببینن و ده‌توانین گه‌نم و نۆك و دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له رێگه‌ی ئه‌و په‌له‌وه‌رگانه‌وه ببووژێنینه‌وه.
به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانی چه‌نده؟
مانگانه له پارێزگای سلێمانی دوو ملیۆن و 335 هه‌زار مریشك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و تێكڕای كێشی ئه‌و مریشكانه ده‌گاته حه‌وت ملیۆن و 74 هه‌زار تۆن گۆشت، به‌ڵام داخوازی مانگانه‌ی سلێمانی له به‌رهه‌مه‌كه كه‌متره و به گشتی ملیۆنێك و 300 هه‌زار تۆنی زیاده كه بۆ پارێزگاكانی تری عێراق هه‌نارده ده‌كرێت.
ئێسته كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر چییه؟
كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان ئێسته گرانیی نرخی ئالیكه و داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین سنووره‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئالیك بكاته‌وه، چونكه كارگه‌كانی ئالیك له كوردستان نرخیان له راده‌به‌ده‌ر گران كردووه. له ئێران تۆنێك ئالیك به 210 دۆلاره، له توركیا تۆنێك ئالیك به 285 دۆلاره، كه‌چی لێره له هه‌رێمی كوردستان تۆنی به 365 دۆلاره كه زۆر گرانه، چونكه 75%ی تێچووی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر ئالیكه و ئه‌گه‌ر به نرخێكی كه‌متر به‌ده‌ستیان بگات، ئه‌وا زیانیان به‌رناكه‌وێت. به‌داخه‌وه حكوومه‌ت له‌مباره‌یه‌وه نه‌یتوانیوه هاوكار بێت.
كێشه‌یه‌كی تری به‌رده‌م به‌رهه‌می مریشكی كوردستان بریتییه له به بازاڕكردن، پێویسته حكوومه‌ت هاوكاریی به‌رهه‌می خۆماڵیی بكات و رێگری له هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو بكات و بازاڕیان بۆ بدۆزێته‌وه، چونكه به‌رهه‌می مریشكی كوردستان له خۆمان زیاده و به‌شی پارێزگاكانی عێراقیش ده‌توانین به‌رهه‌م بهێنین.