خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، میوانى ئه‌م ئێوارەى پڕۆگرامه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و هه‌وادارانى پرسیاریان ڕووبه‌ڕووى میوانه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ى، كه گۆرانیبێژێكى ناسراوى شارى زاخۆیه نوسیوویه‌تی : "پڕۆگرامی شارا بە میوانداری هونەرمەند حاجی زاخۆیى، ئه‌مڕۆ سه‌عات 18:30، پێشكه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانى له ده‌ست خۆى نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، به بڵاو كردنه‌وه ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه خۆى حه‌زى به ده‌ركه‌وتن نییه و پێگه‌كانى له‌ژێر كۆنتڕۆڵى خۆیدان.
له دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌ى میوانه‌كه‌ى هه‌وادارێك به‌ناوى "سارا" بۆ میوانه‌كه نوسیوویه‌تى: "به‌رهه‌مى هه‌ڵپه‌ركێت بۆ كه‌متره، ئه‌م ئێواره‌یه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شارا یه‌كێك له‌م پرسیارانه ڕووبه‌ڕووى میوانه‌كه‌ى بكاته‌وه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.