بە وێنە.. لە شەقامێكی ئەڵمانیا ئاڵای كوردستان سەرنجراكێشترین بوو
نیگاركێشێكی بیانی لە ڕێی كارێكی هونەرییەوە ژمارەیەك لە ئاڵای وڵاتانی لە شەقامێكی ئەڵمانیا دروست كرد و لەناویشیاندا ئاڵای كوردستان وەك سەرنجراكێشترین ئاڵا پلەی یەكەمی بەدەست هێنا و جێی خواستی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بوو.
مەهدی حەسەن چالاكوانیی كورد لە ئەڵمانیا بە "وشە"ی راگەیاند، نیگاركێشێكی ئەڵمانی لەسەر شەقامێكی شاری كۆڵنی ئەڵمانیا ئاڵای زیاتر لە 50 وڵاتی دنیای كێشاوە و دواتر داوای لە گەشتیاران كردووە سەرنجراكێشترین ئاڵا هەڵبژێرن و زۆرترین گەشتیاریش ئاڵای كوردستانیان هەڵبژاردووە.
ڕوونیشی كردەوە، سێ ڕۆژ وەك ماوەی دیاریكردنی ئاڵاكە دانرابوو، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی كورد و بیانی ڕوویان لەو پڕۆژە هونەرییە كرد و ئاڵای كوردستانیان هەڵبژارد.
یەكەمجار نییە لەڕێی هونەرەوە هەوڵ دەدرێت ئاڵای كوردستان بە وڵاتانی دنیا بناسێندرێت، پێشتریش بە ئاڵای كوردستانەوە چەندان فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بەڕێوەچووە و لەكاتی سەردانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بەرپرسانی تری كورد ئاڵای كوردستان لە چەندان كۆشكی سەرۆكایەتی هەڵدراوە.
دهۆك/ نەوزاد هلۆری
وشە -
سهرخێڵ هاشم